وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمدا بڕیاردراوە کە شاندێک بە بەشداری ئەو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەت بکەن، دەشڵێت:” لە سەردانەکەم بۆ بەغدا لیستێكم پێشكه‌ش بە سودانی کرد لەسەر سه‌رجه‌م ئه‌و گیروگرفتانه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان هەیانە و چاوەڕێی وەڵامی دڵخۆشکەر دەکەین بۆ وەزارەتی شەهیدان و خەڵکی کوردستان”.
عەبدوڵای حاجی مەحمود بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند:” لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.”
لەمانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی لەکابینەی حکومەتی هەرێم کە لە پشکی یەکێتین بەشداری کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ناکەن.
وتیشی:”ئێمه ده‌چین بزانین گیروگرفته‌كان چییه و هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی چییه. پێشبینی ده‌كه‌م ڕێگه‌یه‌ک هه‌بێت بگه‌ینه ئه‌نجام.”
راشیگەیاند:” بەردەوامی کێشەکەن زیان بە داهاتووی هەرێم دەگەیەنێت و هه‌موومان به‌رپرسیارێتی یاسایی و سیاسیامان له‌سه‌ره ده‌بێت هاوكاربین. هه‌م بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌م بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومهتو وه‌زیره‌كانیش پێویسته جوڵه‌یه‌ک بكه‌ن…سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه پێكه‌وه هاوكاربین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.”
پێشتر چەند میدیایەکی لۆکا‌ڵی هەرێمی کوردستان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە لە کۆبونەوەی ڕابردووتری ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆکراوە لەسەر ئەگەری پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومەت، بەڵام عەبدوڵای حاجی مەحمود ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردەوە و ڕایگەیاند، “ئێمه ئێستا به‌و ئاراسته‌یه ئیش ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌ین.”
سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشی: کە بڕیاردراوە بە دروستکردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ لێكۆڵینه‌وه.
لەبارەی سەردانی دوێنێ بۆ بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند:”لیستێكم پێشكه‌ش كرد لەسەر سه‌رجه‌م ئه‌و گیروگرفتانه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان له‌ناویاندا قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان، به‌رپرسیارێتی بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌مانه. ئه‌ویش بڕیاریدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات. چاوه‌ڕێ ئه‌وه ده‌كه‌ین وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌ر هه‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان.”