حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “بڕیارماندا بە لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزی كەڵەكەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە”.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو بڕیارە، تەنیا بۆ یەك مانگە و بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكەش، هەر لە ئێستاوە هەتا 10/5/2023 هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن.
باس لە ئەوەش كراوە، “هەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی ئەو مانگەدا قەرزەكانی بداتەوە، حكومەت وەك پاڵپشتییەك لە 15%ـی قەرزەكەی خۆش دەبێت.”