گۆڕانكاری لە بودجەی عێراقدا دەكرێت



 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە چەند گۆڕانكارییەك لە پرۆژە یاسایی بودجەدا بكرێت كە یەكێك لەوانە كەمكردنەوەی كورتهێنانە لە نێو پڕۆژە یاساكەدا.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت لە رێگەی كەمكردنەوەی بودجەی بەكاربردن و دەستكاریكردنی بودجەی وەبەرهێنانەوە و بڕی كورتهێنان لە بودجە كەم بكەنەوە.

موعین كازمی دەڵێت، “دەمانەوێت بڕی قەرزە دەرەكییەكان لە پرۆژەیاسایی بودجەدا كەم بكەینەوە كە نۆ ترلیۆن دینارە، تاوەكو بودجە نەبێتە بارگرانی بۆ هاووڵاتییان.”

لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% جێگیركراوە و بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینار و هەر بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار جێگیركراوە.

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو دەركرا
پێت بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو دەركرا
برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتیياندا دابەش دەكرێت
دوات برنجی تایلەندی بەسەر هاووڵاتیياندا دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر