60 ملیۆن دینار وەكو قەرز بە هاووڵاتییان دەدرێت



لە عێراق، قەرزێك بە بڕی 60 ملیۆن دینار دەدرێتە هاووڵاتییان، بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە.

لەو بارەیەوە ئەحمەد هاشم بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە سندوقی نیشتەجێبوون رایگەیاندووە، بەپێی ماددەی 32 لە یاسای ساڵی 2011 پێدانی قەرزەكە لەلایەن بانكەوە بە چەند شێوازێكی جیاواز بووە كە قەرزەكە بەبێ سوود لە عێراق دەدرێتە هاووڵاتییان.

باس لە ئەوەش كراوە، قەرزەكە بە ماوەی 15 ساڵ وەردەگیرێتەوە و تەنها ڕێژەی 2%ی قەرزەكە لە سوودمەندبوو وەكو ڕسوماتە كارگێرییەكان وەردەگیرێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی تەمەنی لە 18 بۆ 65 ساڵدا بێت دەتوانێت لە وەرگرتنی قەرزەكە سوودمەندبێت.

لە ساڵی 2005ەوە تاوەكو ئێستا 200 هەزار كەس لە وەرگرتنی قەرزەكە لە عێراق سوودمەندبوون كە دەدرێتە ئەو كەسانەی خانوو دروستدەكەن بە مەرجێك ڕووبەری زەوییەكەیان لە 100 مەتر كەمتر نەبێت.

پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێكی نوێ ئاشكرا دەكات
پێت پۆلیسی هەولێر جۆرە فێڵێكی نوێ ئاشكرا دەكات
پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكدا دەرهێندرا
دوات پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكدا دەرهێندرا
پەیوەنیدر