شەوی ڕابردوو لە ڕانیە، پارچە موسێك لە سورێنچكی كچێكی تەمەن 17 ساڵاندا دەرهێندرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی فێركاری ڕانیە لە ڕێگای نازوورەوە و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەیی سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێنەوە و بە هاوكاری تیمی بێهۆشكاری پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكدا دەرهێندرا.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو كچە تەمەنی 17 ساڵانە و هیچ سورێنچكی نەبڕابوو و بە سەلامەتیی بە خێزانەكەی شادبووەوە.