دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد



بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بە گرنگیپێدانی زۆری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بە دروستكردنی (پۆند) كە لە ئێستاشدا دەست بە دروستكردنیان كراوە.


دكتۆر كاروان سەباح هەورامی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “دەست بە دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان كراوە و ئێستا بەشێكیان لە بواری جێبەجێكردندان و بەشێكیشیان دراونەتە كۆمپانیا، بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێن، ئەوانەی هەولێریش چاوەڕێی ئەوە دەكەین باران بارین تەواو بێت، ئینجا كاریان تێدا بكەین”.

بە وتەی هەورامی: “رەزامەندیی دروستكردنی 41 پۆندمان هەیە لە هەرێمی كوردستان، كە بەشێكیان دەستیان پێ كراوە و بەشێكیشیان تەندەریان بۆ كراوە، بەردەوامیشین بۆ ئەوەی لە هەموو هەرێمی كوردستان پۆند دروست بكەین”.

بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان دەڵێت:”مەبەست لە دروستكردنی ئەو پۆندانە، سوودوەرگرتنە لە ئاوی باران و سەرزەوی و كۆكردنەوەی، بۆ ئەوەی كەمتر پشت بە ئاوی ژێرزەوی ببەسترێت، چونكە ئەمە وا دەكات ئاوی ژێرزەوی بپارێزرێت و كۆگاكانی ئاوی ژێرزەوی پڕ بكەینەوە لەو رێگەوەیەوە، كە ئەمەش سوودی زۆری دەبێت بۆ ئەوەی خەڵك بۆ خواردنەوە و كشتوكال و ئاژەڵداری بەكاری بێنێت، بۆیە بەردەوام دەبین لە دروستكرندنی پۆند و حكوومەتیش گرنگییەكی زۆر بە دروستكردنی پۆند دەدات، كە بودجەیەكی باشی بۆ دابین كردووە و بڕەكەی دەگاتە 26 ملیار دینار”.

پێت نەوت لە چەند ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی دابەش دەكرێت
ئاسایشی گەرمیان؛ ژنێكیان دەستگیركرد كە ماددەی هۆشبەری لەنێو جلەكانی شاردبووەوە
دوات ئاسایشی گەرمیان؛ ژنێكیان دەستگیركرد كە ماددەی هۆشبەری لەنێو جلەكانی شاردبووەوە
پەیوەنیدر