وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە پارێزگەی دهۆك لە هەرێمی كوردستان دەست بە جێبەجێكردنی سیستمێكی نوێى ئەلیكترۆنی بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكەن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، سیستمە نوێیەكە كارئاسانی بۆ دابەشكردنی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكات.
دەشڵێت، هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت ئەپڵیكەیشنی تایبەت بەسیستمی خۆراك بەكاربهێنن.
روونیشیكردەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە نێو ئەپڵیكەیشنەوەكە و ئاگاداری دابەشكردنی بەشەخۆراك بن، تەنانەت دەتوانن مامەڵەی تایبەت بەفۆڕمی خۆراكیش لەو رێگایەوە ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو سیستمە نوێیە لەسەر داواكاری ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لە پارێزگەی نەجەف سەركەوتنی بەدەستهێناوە و ئێستا لە هەرێم دەستپێدەكات.