دوو تەرم لەسنووری شیلادزێ لە سنووری پارێزگەی دهۆك لەدەڤەری بادینان دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوور تەرم لەسنووری شیلادزێ لە سنووری پارێزگەی دهۆك لەدەڤەری بادینان دۆزرانەوە، ئەوەش دوای 11 رۆژ لە دیارنەمانیان.
ماوەی 11 رۆژ بوو ئەو دوو كەسە لە سنوورەكە دیارنەمابوون و پرۆسەی گەڕان بەدوایاندا بەردەوام بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەو دوو كەسە بەهۆی بۆردوومانی توركیا لە شەڕەكانی نێوان پەكەكە و سووپای توركیادا لە سنووری شیلادزێ شەهیدبوون.بڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئەو دوو كەسە بە خاك بسپێردرێن.