وەزیری دەرەوەی میسر داوای لە توركیا كرد هێزەكانی لە رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا بكشێنێتەوە.
سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر سەردانی ئەنقەرەی كرد بەمەبەستی سێهەمین وتووێژ لەمەوەی دوو مانگدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیادا.
پەرەسەندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لە كاتێكدایە كە توركیا مانگێك پێش هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی لە قەیرانێكی ئابووریدا نوقم بووە و هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆمەڵێك وڵاتی عەرەبی ئاسایی بكاتەوە كە لە دەیەی ڕابردوودا ڕكابەرییان لەگەڵدا دروستكردووە.
شوكری خواستی قاهیرەی دووپاتكردەوە بۆ بەردەوامبوون لە باشتركردنی پەیوەندییەكانی، كە لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر و هاوپەیمانی توركیا لە ساڵی 2013دا، تێكچوو.
شوكری بابەتی سووریاشی هێنایە ئاراوە، كە توركیا هێزی سەربازی هەیە و پشتیوانی سەرهەڵداوان دەكات لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
شوكری دوای وتووێژەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایگەیاند “داوامكرد دەبێت سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سووریا بپارێزرێتو پێویستە زلهێزە بیانییەكان لە خاكی سووریا بكشێنەوە”.
هەروەها بوونی هێزی توركیا لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا هەوڵەكان بۆ دانانی لوتكەی ئاشتی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری توركیا ئاڵۆزتر دەكات.
میسر و حكومەتەكانی دیكەی وڵاتانی عەرەب لە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیاندان لەگەڵ دیمەشقدا ئەمەش نیگەرانی لە واشنتن دروست كردووە.
شوكری لەم مانگەدا بۆ یەكەمجار لە دوای دەستپێكردنی شەڕی ناوخۆ زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر لە قاهیرە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سووریا كرد.
ئەسەد بۆ دانوستانەكانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە ئامانجێكی ئەم دواییەی ئەنقەرەیە، كشانەوەی هێزەكانی توركیای وەك مەرج داناوە.
چاوشئۆغڵو هەڵوێستی لەمێژینەی توركیای دووپاتكردەوە كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی “تیرۆر” پێویستی بە ئامادەبوونی سەربازی توركیا هەیە.