نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و دواتریش هێرشی درۆن (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی هەڵوێستە “نەتەوەییەکانی” یەکێتیە بۆ پرسی کورد لە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت واباشترە حزبەکە “لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان” بکاتەوە.
نازم دەباغ، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “یه‌كێتی باجی هه‌وڵ و كۆششه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌دات؛ زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی دیموكراتین، وە زه‌مانێک تاوانباركراین كه پشتیوانی په‌كه‌كه و پارتی سۆشیالستی كوردستانی توركیا و ئاڵای ڕزگارین. به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت لەمەودوا زیاتر بیر لەبەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکەینەوە. ده‌بێت یەکێتی هه‌وڵبدات باجه‌كانی كه‌م بكاته‌وه له‌پێناو پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان.”
لە ڕۆژی 3ی مانگی چواردا تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند راگرتنی گەشتەکان تا مانگی 7 بەردەوام دەبیت
لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کاروانێکی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک) بە سەرۆکایەتی مەزلوم عەبدی و بە یاوەری چەند کارمەندێکی سەربازی ئەمەریکا کرانە ئامانج.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، “به‌دڵنیاییه‌وه بە هۆی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه گرنگه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراقیشدا باشبێت به ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گەلانی کوردستان…پێموایه ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی له ئارامی ناوچه‌كه‌دایه، له‌كاتێكدا سلێمانی نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر سنوری هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.”
دەباغ دەشڵێت ” ئه‌گه‌ر خۆساغ كردنه‌وه هه‌بووایه بۆ سه‌ر ئێران من پێموایه پێویستی نه‌ده‌كرد كاک قوباد بچێته توركیا. هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و جوگرافیایه‌ی كه هه‌یه‌تی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری مه‌رزێک له مه‌رزه‌كانی خۆی بێت…له زه‌مانی جه‌نابی مام جه‌لال و له ئێستاشدا هه‌میشه یه‌كێتی په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ توركیا و له‌گه‌ڵ ئێران. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی 400 كیلۆمه‌تر مه‌رزی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ناتوانێت ده‌ستی لێهه‌ڵبگرێت.”
سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ئێران بە هۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوێست بەرامبەر بە تورکیا وەربگرێت،نازم دەباغ وتی:” من واینابینم ئێران و توركیا له‌سه‌ر كورد عاجز بن. میدیاكانی ئێرانیش وه‌كو ھەموو ڕووداوێک باسی ئه‌و ڕووداوه‌ش ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه ڕوویداوه. ئه‌م ڕووداوه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی زۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ردەکرێت.”