پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت ، عێراق بەرەو قۆناغی كۆنتڕۆڵكردن و جێگیركردنی بەهای دینار هەنگاو دەنێت و پابەندن بەو رێنماییانەی كە ئەمریكا دیاریكردووە.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كەپرۆسەی گواستنەوەی دەرەكی لە رێگەی پەنجەرەكانەوە زۆر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت، ئەمەش هاوسەنگی لە خستنەبازاڕ و داواكاری دۆلار دەستەبەر دەكات.
ڕاشیگەیاندووە، كە سیستەمە نوێیەكە ئامانجی پاراستنی سیستەمی بانكی و داراییە لە كارە نایاساییەكان و سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان، هەروەها چاوەڕوانی سوپرایز بن لە بانكی ناوەندییەوە.