وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی دەكرێت



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات، هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی دارایی لە لە پەرلەمان بكرێت.

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەكەی 6ی نیسانی 2023، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025 تەواو كرد و بڕی هەر بودجەیەكیش نزیكەی 200 ترلیۆن دینار بووە كە دەكاتە 151 ملیار دۆلار، ئەمەش بەرزترین بڕی بودجە لە مێژووی وڵاتدا دادەنرێت.

پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات، پرۆژە یاسا بودجەی دارایی بۆ ساڵی ئێستای 2023 لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا پەسەند بكرێت و بەر لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكەش، هەمواركردن بۆ چەند بڕگە و بابەتێكی ئەنجام دەدرێت.

سبەینێ باران دەبارێت؟
پێت سبەینێ باران دەبارێت؟
سەڵاح دیسانەوە بە باشترین دیاریی كرا
دوات سەڵاح دیسانەوە بە باشترین دیاریی كرا
پەیوەنیدر