شارەزایەكی كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕێك هەور لە خۆرئاوای عێراقەوە بەڕێوەیە پێشبینیی دەكرێت ئەمشەو پێنجشەممە لەسەر هەینی هەندێك كات بڕێكی كەم باران لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند، بڕێك هەور لە خۆرئاوای عێراقەوە بەڕێوەیە بەرەو ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم و پێشبینیی دەكرێت ئەمشەو پێنجشەممە لەسەر هەینی هەندێك كات بڕێكی كەم باران لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی گەرمیان ببارێت.
ڕاشیگەیاند، بڕی بارانی پێشبینی كراو لە ناوچە كوێستانییەكان ( 5 تا 10 ملمە ) و لە ناوچەكانی گەرمیان ( 3 تا 5 ملمە) و هاوكات سبەینێ هەینی كەشێكی خۆش و بەهاری دروست دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری دروستبوونی هەوری ناوخۆیی هەیە.