بەهۆی خۆدزینەوە لە باج 11 هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزادران



بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی فێڵ كردن و خۆدزینەوە لە باج زیاتر لە ١١ هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزا دراون، دەشڵێت،” ئەو شوێنانەی سزادراون فێڵیان لەحكومەت كردووەو خۆیان لەباجدان دزیوەتەوە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، لە ماوەی چوار ساڵدا ١١ هەزار و ٥٩٤ كۆمپانیاو كۆمپانیاو باجدەر بەهۆی فێڵ كردن و خۆدزینەوە لە باج سزا دراون و ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی كراونەتەوە.

د.كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باجەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە، ئەو كۆمپانیاو شوێن و باجدەرانەی سزادراون لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حكومەت كردووەو خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە لە كاتێكدا بەپێی یاسا پێویست بووە باج بدەنە حكومەت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی سزادراون ئەو شوێن و كەسانەی نەگرتۆتەوە كە داهاتیان نزمەو كارو پیشەكەیان سنوردارە.

هاوكات هەر بەپێی ئامارەكان لەو ماوەیەدا ٧٤٧ شوێن داخراون و ١٠٣ باجدەر ئاڕاستەی دادگا كراون بە هۆی ساختەكاری و سەرپێچی یاسایی لە باجدانداو قەدەغەی گەشتكردن لەسەر ٧٢ باجدەر دانراوە.

لە بەشێكی ئامارەكەدا هاتووە بەهۆی پێشكەش نەكردنی میزانیە لە ماوەی یاسایدا ٢٢٤٤ سزای دارایی دراون و ٧١٣٥ نامەی ئاگاداركردنەوە ئاڕاستەی باجدەران كراوەو ١٢٦٣ كۆمپانیاو باجدەریش بەهۆی قەرزاری باجەوە نیشانەی گلدانەوە لە سەر دۆسیەكانیان دانراوە.

لا يتوفر وصف للصورة.

كرملین بۆ كێيڤ: دەریای ڕەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ
پێت كرملین بۆ كێيڤ: دەریای ڕەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ
سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دوات سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر