دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرێملین وەڵامی لێدوانەكانی دیمیتری كولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا دەداتەوە سەبارەت بە دەریای ڕەش و دەڵێت “دەریای ڕەش هەرگیز نابێتە دەریای ناتۆ”.
پێسكۆڤ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لێدوانەكانی كولێبا سەرنجی ئێمەی ڕاكێشاوە، قسەكانی خۆی لە دوو دژبەكدا دەبیننەوە: ناتۆ و چەكداماڵین دوو چەمكی دژبەیەكن”.
پێشتر دیمیتری كولێبا وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا داوای كردبوو دەریای ڕەش بكرێتە “دەریای ناتۆ” و ناوچەكە بكرێتە ناوچەیەكی داماڵراو لە چەك.
سەركردەكانی كیێڤ بە ڤلادیمێر زێلێنسكییەوە، جەخت لەسەر پێویستی “وەرگرتنەوەی” كریمیا و هەموو ئەو ناوچانە دەكەنەوە كە دەستییان بەسەرداگیروە و كراونەتە خاكی ڕووسیا.