هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە بۆ هاووڵاتییان



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سبەی و دووسبەی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بارەی کەشوهەوای سبەینێوە دەڵێت، بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و ئەگەری رەشەبای بەهێزیش هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینیشەوە، بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان هەورە و بارانی بەخوڕ نابارێت، بەڵام ئەگەری تەرزە بارین هەیە.

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە دهۆک و قەزای خەباتی هەولێر زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

لافاو پشووی بە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاند
پێت لافاو پشووی بە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاند
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر