جێ پەنجەی ژنێكی عێراقی بە مۆندیالەوە



یاریگای لوسیل لە قەتەر، كە میوانداری یاری كۆتایی جامی جیهانی (مۆندیالی قەتەر 2022) دەكات لە دیزاین و نەخشەی ئەندازیاری عێراقی كۆچكردوو (زەها حەدید)ە.

زەها حەدید، ناوی تەواوی زەها محەمەد حسین حەدید لهێبی-یە و كۆلێژی ئەندازیاری لە بەریتانیا تەواو كردووە و لە شاری بەغدا لە خێزانێكی بەڕەچەڵەك موسڵ-ی لەدایك بووە.

زەها حەدید لە 31ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1950 لەدایك بووە و لە 31ی ئاداری 2016 لە میامی لە ئەمریكا كۆچی دوایی كردووە.

ئەو ئەندازیارە بەناو بانگە عێراقییە، باوكی یەكێك بووە لە سەركردەكانی پارتی نیشتمانی دیموكراتی عێراقی و لە ساڵی 1958 بۆ 1960 وەزیری دارایی ئەو كاتە بووە.

زەها خاوەنی دیزاینی 950 پڕۆژەی گەورە بووە لە 44 دەوڵەتی جیهانی و كارەكانی بەوە ناسراونەتەوە، كە جیاواز بوون و بە خەیاڵی زانستی وەسف كراون و چەندین خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە.

دۆزینەوەی نەیزەكێكی ڕاستەقینە
پێت دۆزینەوەی نەیزەكێكی ڕاستەقینە
سبەنیێ‌ سودانی دەچێتە تاران
دوات سبەنیێ‌ سودانی دەچێتە تاران
پەیوەنیدر