بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دوای ئەوەی دوێنێ باندێكی چوار كەسیان دەستگیر كرد كە هەڵدەستان بە ڕێگریكردن و دەستدرێژی كردنە سەر ژنان ، ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی تر دەستگیركرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ بەشی پۆلیسی عەنكاوە، بنكەی پۆلیسی حەدیاب باندێكی چوار كەسیان دەستگیركرد كە هەڵدەستان بە ڕێگری كردن و دەستدرێژی كردنە سەر ئافرەتان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی دیكە بەناوی (ڕ. ش. ا.) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیر كرا كە یەكێك بوو لەم باندە.