بۆ بەدەنگەوەچوونی داوەتنامەیەك كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی وڵاتەكەوە پێگەیشتبوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەكات.
محەمەد جەمشیدی، یاریدەدەری نوسینگەی سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری سیاسی بە ئاژانسی “ئێرنا”ی ئێرانى ڕاگەیاندووە”ئیبراهیم ڕەئیسی لە كۆمەڵگەی سەعد ئابادی كەلتوری و مێژوویی لە تاران، لە پێشوازیی سودانیدا دەبێت”.
بە وتەی جەمشیدی”سودانی لە میانی سەردانەكەیدا كۆبوونەوەی فەرمی سازدەكات كە ڕۆژێك دەخایەنێت و تێیدا واژۆ لەسەر یاداشتنامەی لێكگەیشتن بۆ پەرەپێدان و هەماهەنگی لەنێوان تاران و بەغدا دەكات”.