موقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ڕەتیدەكاتەوە ئۆتۆمبێلەكانی ناسراو بە مەلیكە تابلۆی تۆمارییان بۆ بكرێت و دەڵێت تەنیا سكانیان بۆ دەكرێت.
فازڵ حاجی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ئۆتۆمبێلەكانی ناسراو بە (مەلیكە) تابلۆی تۆمار وەرناگرن، تەنیا پرۆسەی سكانكردنیان بۆ دەكرێت”.
لە 30ی ئاداری ڕابردووەوە، ڕۆژانە لە نێوان 200 بۆ 250 ئۆتۆمبێل پشكنینیان بۆ دەكرێت و هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، توانیویانە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی 2500 ئۆتۆمبێل سكان بكەن.
هاتووچۆی هەولێر خاوەنی سكانەرێكە بۆ پشكنینی وردی ئۆتۆمبێلەكان و بە تاكە سكانەری لەو جۆرە لە هەرێمی كوردستاندا دادەنرێت.
سەدان ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون كە بە “مەلیكە” ناودەبرێن، چوونەتە بارەگای هاتووچۆی هەولێر بۆ ئەنجامدانی سكانەكە، تائێستاش نزیكەی دوو هەزار و 500 ئۆتۆمبێل پشكینی بۆكراوە و هەفتەیەكیش بۆ تەواوبوونی ئەو وادەیە ماوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ پشكینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە ددیاریكردبوو.
ڕۆژی 29ی ئازاری ڕابردوو، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی “تۆیۆتا كراون” دەركرد، تا لەماوەی نێوان 30ی ئازار، تا 30ی نیسان بە وردی پشكنینیان بۆ بكەن.
المتحدپ باسم مرور أربیل، المقدم فاچل حاجی لشبكە 964:
المركبات لن تحصل علی لوحات تسجیل، بل ستخچع فقگ لعملیە مسح چوئی.
یتم فحص ما بین 200 و250 مركبە یومیاً، منژ یوم 30 ێژار، واستگعنا مسح ما یقارب الـ2500 مركبە، خلال اڵاسبوعین الماچیین.
یوجد ماسح چوئی للفحص الدقیق للمركبات فی دائرە مرور أربیل، وهو الوحید فی إقلیم كردستان.
توجهت مئات المركبات من نوع “تویوتا كراون” المعروفە فی العراق بـ”الملكە”، إلی مقر مرور أربیل لإجراو المسح الچوئی، بعد فحص نحو 2500 مركبە حتی اڵان، قبل أسبوع من نهایە المهلە التی حددتها المدیریە.
أصدر مدیر مرور إقلیم كردستان، إخگاراً فی 29 ێژار الماچی، ڵاصحاب مركبات “تویوتا كراون”، لفحصها بشكل دقیق، خلال الفترە ما بین 30 ێژار و30 نیسان.