بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، داوا لە شوان و جوتیارەكان دەكەن، خۆیان و ئاژەڵەكانیان بەدوور بگرن لە شوێنە بەرزەكان یان ئەگەر بكرێ نەچنە دەرەوە بەهۆی بوونی بارەگەیەكی زۆر لە ئاسمانی هەرێم تا رۆژی هەینی داهاتوو.
بەشی پێشبینی كەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە هۆشداریەكی بەپەلەدا رایگەیاندووە ، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم، كە زۆربەی جۆری هەورەكان هەوری جۆری كیومولۆنمبوسە، سەرەرای رێژنە باران و بروسكە و تەرزەی لێ دەبارێ.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هاووڵاتیان بە گشتی و ئەوانەی لە دەشت و كێوەكانن بەتایبەتی (شوان و جوتیارەكان) خۆیان و ئاژەڵەكانیان بەدوور بگرن لە شوێنە بەرزەكان یان ئەگەر بكرێ نەچنە دەرەوە.
ئاشكراشیكردووە، بەهۆی بوونی بارەگەیەكی زۆر لە ئاسمانی هەرێم تاكوو رۆژی هەینی داهاتوو، ئەمە كەشە ناسەقامگیرە بەردەوام دەبێت .