لە کۆمەڵگەی سێلکێی دەڤەری مزووری باڵا لە سنووری مێرگەسوور، هێندە باران باریوە، ئۆتۆمبێل لەگەڵ خۆی دەبات و ئاو چۆتە ناو ماڵانەوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و تەرزەیەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بارانبارینی بەخوڕ و پەنگخواردنەوەی ئاو زیانی بە دانیشتوانی كۆمەڵگەی سێڵكێ لە دەڤەری مزووری باڵای سنووری مێرگەسۆر گەیاندووە و ئاو چووەتە نێو ماڵان و زیانی ماددیشی بە بەشێك لە خانووەكان گەیاندووە.
هاوكات لە سنووری ئاكرێ و خەبات لافاو دروست بووە و زیانی بە ماڵان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان گەیاندووە و ئاو چۆتە چەند ماڵێكەوە.
لە دوێنێ ئێوارەوە شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیش، بارانبارین تاوەكو سبەی بەردەوام دەبێت.