بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەپێویستی دەزانێت چەكی قورس لای هاوڵاتییان نەبێت، ڕەتیشیدەكاتەوە مۆڵەت بە كەس بدرێت بۆ هەڵگرتنی چەكی قورس.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند :”نابێت چەكی قورس لای هاوڵاتییان هەبێت، دەبێت چەكی قورس رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت”.
بە وتەی هێمن میرانی:”مۆڵەت بە كەس نادرێت بۆ هەڵگرتنی چەكی قورس و لە 21ی تەمموز تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت كۆتایی دێت و وادەی تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت درێژناكرێتەوە”.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت:”هاوڵاتییان بۆ چارەسەكردنی كێشەكانیان دەبێت پەنا بۆ دادگاكان ببەن، نەك بەكارهێنانی چەك”.
لەبارەی دەست بەسەردا گرتنی چەكەوە میرانی ڕایگەیاندووە:”دەستبەسەر چەكی هیچ كەسدا ناگیرێت، بەڵكو تۆماردەكرێت، بە مەرجێك چەكەكە قورس نەبێت، چونكە ڕێگەپێدراو نییە”.