پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بە هۆی هاتنی ئاوێكی زۆر لە سنووری لقەكانی زێی گەورە، هاووڵاتیانی نزیك زێیەكە دوور بكەونەوە و بە هیچ شێوەیەك نزیكی زێ نەبنەوە.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاوێكی زۆر لە سنووری لقەكانی زێی گەورە، كە بە هۆیەوە ئاستی ئاوی زێی گەورە زۆر زیادی كردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تەواوی گوندنشینانی نزیك زێی گەورە و سەرجەم كانگاكانی چەگل و قومی سەر زێی گەورە و تەواوی هاووڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە، لەم ماوەیەدا لە زێی گەورە دوور بكەونەوە و بە هیچ شێوەیەك نزیكی زێ نەبنەوە.