پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانی بەهێز و درستبوونی لافاو لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە ڕێگەی 32 تیمی تەندروستی شارەكەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ئەگەر دابارینی زۆر باش هەیە لە ماوەكانی داهاتوودا، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لەكاتی پێویستیان بەتیمە تەندروستیەكان لەئیستادا لەڕێگەی( 23) تیم سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی لە ناوشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، داوا لەهاووڵاتییان دەكەین لەكاتی پێوستییان بە تیمی تەندروستی لەڕێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بكەن لەكەمترین كاتدا تیمەكانمان ئامادەدەبن .
ئەوە لەكاتێكدایە كەشناسی هەرێم پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین و دروستبوونی لافاو لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێم دەكات.