زۆرترین باران لە شیلادزێ باری



بەپێی ئاماری هۆبەی كەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی، ٨٥ میلیمەتر باران باریوە.

لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك، ٨٥ میلیمەتر باران باریوە.

بەپێی ئاماری ھۆبەی كەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی پارێزگای دھۆك، لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە دەڤەری شیلادزێ سەر بە پارێزگای دھۆك، ٨٥ میلیمەتر باران باریوە.

ھاوكات لە دھۆك، ٢٣ میلیمەتر، سێمێل، ٢٨ میلیمەتر، زاویتە ٣٥ میلیمەتر، دیرەلووك ٧٧ میلیمەتر، چەمانكێ ٥٣ میلیمەتر، سەرسەنگ ٥٢ میلیمەتر،‌ كانی ماسێ ٥١ میلیمەتر، ئامێدی ٤٩ میلیمەتر، بامەرنێ ٣٧ میلیمەتر، ئەترووش ٢٣ میلیمەتر، ئاكرێ ٢٥ میلیمەتر، دینارتە ٤٤ میلیمەتر، گردەسین ١٣ میلیمەتر، بجیل ٤١ میلیمەتر، زاخۆ ١١ میلیمەتر، باتوفە ٥ میلیمەتر باران باریوە.

بە گشتی لە پارێزگای دھۆك، ساڵی رابردوو تا ئەم كاتە ٣٤٣ میلیمەتر باریبوو، بەڵام ئێستا ٤٥٧ میلیمەتر باریوە.

بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی دھۆك، بێوار عەبدولعەزیز رایگەیاند: “بۆ ھەر ئەگەرێكی روودانی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران لە دوێنێ شەوەوە ٧٠ تیممان لە سنووری ھەموو قەزاكانی پارێزگای دھۆك پێكھێناوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان”.

بەپێی پێشبینییەكانی بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ بارانبارین لەسەرجەم ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و ھەورە برووسكەیشی لەگەڵ دەبێت.

تەندروستی سلێمانی: لە حاڵەتی ئامادەباشیداین
پێت تەندروستی سلێمانی: لە حاڵەتی ئامادەباشیداین
وادەی گۆڕانكارییە گەورەكەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
دوات وادەی گۆڕانكارییە گەورەكەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
پەیوەنیدر