لەبارەی داخستنی هەدەپەوە هۆشداری دەدرێت



 

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداری دەداتە دادگای دەستووری توركیا كە هەر بڕیارێك بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە دەچێتە خانەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییەكانەوە.

دوێنێ دادگای دەستووری توركیا دانیشتنێكی لەبارەی كەیسی داخستنی هەدەپەوە سازكرد، بەڵام بڕیاری كۆتایی نەدا، بڕیارەكەی بۆ ڕاپۆرتنووسی دادگا بەرزكردەوە، تا ڕاپۆرتی لەسەر ئامادەبكرێت، ئەوەش بە پاساوی ئامادەنەبوونی هەدەپە لە دانیشتنەكەدا.

ئەو بڕیارەی دادگای دەستووری توركیا دوای ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی لێبووردنی جیهانی بوو.

ڕێكخراوەكە، داوای لە بەرپرسانی توركیا كردووە، دۆسیەی دژ بە هەدەپە بكشێنەوە و بەپێی بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی خۆیان مامەڵە بكەن.

ڕێكخراوەكە، باسی لە سكاڵاكەی داواكاری گشتی بۆ قەدەغەكردنی كاری سیاسی بۆ 451 ئەندامی پێشوو و ئێستای هەدەپە بۆ ماوەی پێنج ساڵ و ڕاگرتنی هەژمارە بانكییەكانی پارتەكە كردووە، كە لەسەر بنەمای بەڵگەی بێ شایستەیی یان لاوازن.

دەشڵێت “ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە “هێرشكردنە سەر مافی ئازادی ڕادەربڕین و كۆبوونەوە و پێشێلكردنی ئەركە نێودەوڵەتییەكانی توركیایە”.

وادەی گۆڕانكارییە گەورەكەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
پێت وادەی گۆڕانكارییە گەورەكەی نرخی دۆلار ئاشكرا كرا
وشکەساڵی و قەیرانی خۆراک وڵاتێکی عەرەبی دەباتە کەناری لە ناوچوون
دوات وشکەساڵی و قەیرانی خۆراک وڵاتێکی عەرەبی دەباتە کەناری لە ناوچوون
پەیوەنیدر