بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری دەدات



لە ئەگەری بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەڕێوەبەری بەنداوەكە هۆشداری دەدات و داوا دەكات كە خاوەن كەپرە گەشتیارییەكان و ئەوكەسانەی لە كەناری ڕووبارەكەن بۆ ماوەی ئەم دووڕۆژە لەو ناوچانە دوور بكەونەوە.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە،” لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بە پێی وتەی كەشناسی و شارەزایان ڕێژەی دابارین زیاد دەكات و زانیارییان نییە لەبارەی بەنداو و داتاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەگەری بەردانەوەی ئاوی زیاتر، كە بەنداوی دەربەندیخان توانای گلدانەوەی نزیكەی ملیارێك و 400 ملیۆن مەتر ئاوی هەیە، ماوەی دوو ڕۆژە ئێران ئاوی زیاتر بەردەداتەوە”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات،” بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو لەئەگەری ناچاربوون بە بەردانەوەی ئاو لەبەنداوەكە ڕوونەدات، خاوەن كەپرەگەشتیاریەكان و ئەو كەسانەی لەكەناری ڕووبارەكەن بۆ ماوەی ئەم دوو ڕۆژە لەو ناوچانە دوور بكەونەوە.”

لە شەوی ڕابردووەوە، شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و لە بەشێكی زۆری ناوچەكانیش هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دراوە.

پێشبڕكێی جوان خوێندنەوەی شیعرەكانی خانی بەڕێوەچوو
پێت پێشبڕكێی جوان خوێندنەوەی شیعرەكانی خانی بەڕێوەچوو
بەهۆی بارانەوە كارەبای چەند ناوچەیەك بڕا
دوات بەهۆی بارانەوە كارەبای چەند ناوچەیەك بڕا
پەیوەنیدر