مەلا فایەق شارەزووری كێیە؟



خەڵك- سەرچڵ یونس
مامۆستا مەلا فایەق شارەزووری باوكی ناسراوترین و خۆشەویسترین بانگخوازی كوردستان (مامۆستا مەلا محەمەدی شارەزوورییە).

مامۆستا مەلا فایەق وانەی بە هەردوو مامۆستای بەناوبانگ (كاك ئەحمەدی موفتی زادە) و مامۆستا (مەلا ئەحمەدی كاكە مەحمود)ی هێڵانپێ وتووە و بە خزمەتی (شێخ مەحمودی حەفید) و (شێخ عەلادینی بیارە) و (مەلا باقری بالك) گەیشتووە.

ئەو مامۆستایە، تەمەنی (١٠١) ساڵە، خوای گەورە تەمەن درێژی بكات لە ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی ئەڵمانە- ی سەر بە شاری مەریوان لە كوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایك بووە و بۆ خوێندنی فەقێی دێتە باشووری كوردستان و باوكی هەردوو مامۆستای ئایینی و بانگخواز (مامۆستا مەلا محمد و مامۆستا مەلا ئەحمەد)ە.

مامۆستا مەلا فایەق بۆ خوێندن یەكەمجار دێتە گوندی عەبابەیلێ لای (مەلا حەسەن) وانە دەخوێنت پاشان دەچێتە شارۆچكەی خورماڵ لای (م. سەید عارفی بێ لەنگە) وانە دەخوێنێت و هەر لەوێش دەبێتە موستەعید م.(ئەحمدی موفتی زادە) فەقێ دەبێت لای وانەی پێ دەڵێت و دەڵێت: ئەوەندە زیرەك بووە فریای نەدەكەوتم.

مامۆستا مەلا فایەق دەچێتە بیارە لای كۆچكردووان شێخ عەلادینی نەقشبەندی و م. عەبدولكەریمی مودەریس دەخوێنێت، پاشان دەچێتە پێنجوێن.

ئەو كاتەی فەقێ بوو لە مزگەوتی (حاجی حان) لە سلێمانی چۆتە خزمەتی شێخ مەحمود لە گوندی داریكەلی.

لە سەرەتای پەنجاكاندا لە پێنجوێن لای مامۆستا مەلا ئیسماعیل مۆڵەتی مەلایەتی وەردەگرێت، دەبێتە مەلای گوندی وەیسە پاشان دێتە گوندی بانی بنۆك لە بناری سورێن لە پاش بانی بنۆك دێتە گوندی نەوێ لە گوندی نەوێ یەكێك لە فەقێكانی مەلا ئەحمەدی كاكە مەحمودی هێڵانپێ دەبێت پاشان گوندی قاینەیجە دواتر سلێمانی.

هەرچەندە مامۆستا خەڵكی ناوچەی مەریوانە، بەڵام لەبەر ئەوەی زیاتر لە گوندەكانی بناری سورێن و شارەزوور بووە، بۆیە نازناوی شارەزووری بەسەردا بڕاوە.

عێراق پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكات
پێت عێراق پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكات
عێڕاق بڕی جەژنانەی فەرمانبەرانی دیاریكرد
دوات عێڕاق بڕی جەژنانەی فەرمانبەرانی دیاریكرد
پەیوەنیدر