لەماڵی مام جەلال سەركردەكانی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ سودانی و حەلبوسی كۆدەبنەوە



 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بە میوانداری سەرۆكی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە ئەمنییەكان و تەواوكردنی بەرنامەی حكومەتی نوێ و “چەند پرسێكی دیكەی گرنگی” پەیوەست بە دۆخی وڵات.

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 28ی 11ی 2022 بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لەبەغدا هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە كۆبونەوەكە بۆ بۆتاوتوێكردنی پێشهاتە ئەمنییەكان و تەواوكردنی بەرنامەی حكومەتی نوێ و چەند پرسێكی دیكەی گرنگی پەیوەست بە دۆخی وڵات و لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی لایەنەكان گفتوگۆ دەكەن.

بە پێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە ، لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەتی نوێ و پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان، یاسای هەڵبژاردن، لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق، مەترسییە ئەمنییەكانی پەیوەست بە سنووری توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆدەكرێت .

تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
پێت تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
“دەست بە قۆناغی دیزاین و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەكەین”
دوات “دەست بە قۆناغی دیزاین و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەكەین”
پەیوەنیدر