ژمارەی كوژراوانی مەدەنی لە ئۆكراینا ئاشكرا دەكرێت



 

نوسینگەی كۆمیساریای باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، كوژراوانی مەدەنی لەو دەمەی ڕووسیا لەشكركێشی بۆ سەر ئۆكراینا دەستپێكرد، دەگاتە نزیكەی هەشت هەزار و 500 كەس، ئاماژەی بە مەترسی مردنی چەندان هەزار كەس تر كرد كە هێشتا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مردنەكانیان نەكراوە.

نوسینگەكە ڕایگەیاند” لەماوەی دەستپێكردنی لەشكركێشی ڕووسیا بۆسەر ئۆكراینا لە 24ی شوباتی 2022، تا 9ی نیسانی 2023، هەشت هەزار و 490 كەس كوژراون و 14 هەزار و 244 كەسیش برینداربوون”.

كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران دەڵێت”ژمارە ڕاستەقینەكان زۆر زیاترن بەهۆی دەستنەكەوتنی زانیاری لە هەندێك شوێن كە شەڕی توندییان بەخۆوەبینیوە، زۆرێك لە ڕاپۆرتەكانیش هێشتا پێویستیان بە پشتڕاستكردنەوە هەیە”.

زۆربەی كوژراوەكان لە خاكی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئۆكراینادا تۆماركراون كە لەئێستاشدا ڕووبەڕووی هێرشی هێزەكانی ڕووسیا دەبنەوە، لەوانە سێ هەزار و 927 كەس لە ناوچەكانی دۆنێتسك و لوهانسك كە شەڕوپێكدادانی قورسییان بەخۆوەبینی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی پشووی سبەینێوە دەسەڵاتی دایە سەرۆکی زانکۆکان
پێت وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی پشووی سبەینێوە دەسەڵاتی دایە سەرۆکی زانکۆکان
پەروەردە بۆ پشووی سبەینێی خوێندنگەكان بڕیاریدا
دوات پەروەردە بۆ پشووی سبەینێی خوێندنگەكان بڕیاریدا
پەیوەنیدر