یاریزانەكانی ئەڵمانیا لە ئیسپانیا دەپاڕێنەوە



دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێن، یاریزانانی ئەڵمانیا داوایان لێكردوون، لە گەڕی داهاتووی جامی جیهانی لە ژاپۆن ببەنەوە.

دانێیل كارباخاڵ لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە”رۆدرێگز لە دوای یارییەكە پێی وتووە، ئێستا دەبێت لە ژاپۆن ببەیتەوە”.

بە وتەی ئەو یاریزانەی ئیسپانیا:”لەوبڕوایەدام هەموو كەس بڕوای وایە كە دەیبەینەوە، چونكە یەكەمی گروپەكەمان بۆ زامن دەكات”.

دانی ئۆڵمۆ هێرشبەری ئیسپانیا ڕایگەیاندووە”لۆكاس كلۆسترمان و دێیڤد راوم و هاوڕێكانی لە لایبزیگ، داوایان لێكردووە لە ژاپۆن ببەنەوە، بەڵام ئەمە گرنگ نییە، چونكە ئێمە دەیبەینەوە و سەردەكەوین بۆ خولی 16″.

ئیسپانیا تەنیا یەكسانبوونی بەسە تا سەربكەوێت، بەڵام مانشافتی ئەڵمانی لەبەر ئەوەی تاكە خاڵێكی هەیە، پێویستی بە سەركەوتنە بەسەر كۆستاریكا و دەبێت ئیسپانیاش لە ژاپۆن بباتەوە، تا سەربكەوێت بۆ خولی 16.

 

“دەست بە قۆناغی دیزاین و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەكەین”
پێشت “دەست بە قۆناغی دیزاین و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر دەكەین”
وەزیری خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران: گوێ لە وتاری سیاسی مەگرن و مەدەنیانە داواکانتان بگەیەنن
دواتر وەزیری خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران: گوێ لە وتاری سیاسی مەگرن و مەدەنیانە داواکانتان بگەیەنن
ەیوەندیدار