لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان نرخی مریشك بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕوووی لە بەرزبوونەوە كردووە و مریشك فرۆشێكیش دەڵێت: “بەهۆی گران بوونی نرخەوە خواستی كڕین كەمی كردووە”.
محەمەد نوری، مریشك فرۆش لە نزیك شاری سپی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی مریشك بەرزبۆتەوە و كیلۆی گەیشتۆتە 4 هەزار و 500 دینار، لەكاتێكدا دەبوو نرخەكەی هەرزان ببێت.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی گران بوونی نرخی مریشكەوە، خوسات لەسەر كڕینی بۆ زیاتر لە نیوە دابەزیوە و یەكێك ئەگەر میوانی نەبێت و ناچار نەبێت لە ئێستتادا بەم گرانییە گۆشتی مریشك ناكڕێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی پێشوو كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاندبوو، كە نرخی مریشك هەرزان دەبێت.