ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و قوباد تاڵەبانی ئاشکرابوو



 

محەمەد شیاع سودانی و قوباد تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد و هەروەها باسیان لە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو لە بەغداد قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سودانی و تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ئێستای وڵاتیان تاوتوێکردووەو باسیان لە هەوڵە بەردەوامەکان کردووە بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سودانی جەختیکردووەتەوە کە ئاستی حزمەتگوزاریی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەرزبکرێتەوە “بە رادەیەک هاوتا بێت لەگەڵ خواست و داواکاریی هاوڵاتیاندا”

یەکێتی وەبەرهێنەرانی کورستان: ناکۆکییە سیاسییەکان گورزی کوشندەیان لە گوزەرانی خەڵک و بازاڕ و ئابوری هەرێم داوە
پێت یەکێتی وەبەرهێنەرانی کورستان: ناکۆکییە سیاسییەکان گورزی کوشندەیان لە گوزەرانی خەڵک و بازاڕ و ئابوری هەرێم داوە
” حکومەتی هەرێم دەبێت هێزی دەربخات بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و حکومەتی عێراق بهێنێتە سەرخەت”
دوات ” حکومەتی هەرێم دەبێت هێزی دەربخات بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و حکومەتی عێراق بهێنێتە سەرخەت”
پەیوەنیدر