دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هۆشداریی دەداتە واشنتن لە خزان بەرەو سێیەمین جەنگی جیهان كە بە وتەی بە كەمی ئەو تەقەمەنییانەی بۆ كێیڤ ڕەوانەی دەكات، جەنگەكە ئەنجام دەدات.
ترەمپ ڕایگەیاند:”بەو ڕێڕەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان گرتوویەتیەبەر، خۆمان بەبێ تەقەمەنی لە نزیك سێیەمین جەنگی جیهانەوە بەدی دەكەین”.
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەڵێت :”باشترین و تاكە ڕێگەچارەی بەردەم ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ چین و تەواوی ئاستەنگەكانی تر، خۆقوتاركردنە لە سەرۆك جۆ بایدن”.
پێشتر ترەمپ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی Truth Social “سێیەمین جەنگی جیهانی” نوسیبوو، بەبێ كۆمێت و ڕوونكردنەوە.