دوای داشكاندنی 15% بۆ قەرزی پارەی ئاوی هاوولاتیان، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات ئەو داشكاندنە بۆ قەرزی كارەباش بكرێت.
خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەواژۆی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن داوامان کرد، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات بە مەبەستی پێدانی دەرفەتێکی تر بە هاوڵاتیان بۆ داشکاندنی ڕێژەی ( 15% ) لە قەرزی کرێی کارەبا.
ڕاشیگەیاند، ئەو قەرزانەی هاووڵاتیان بەهۆی ناڕێکی دابەش کردنی مووچەكانیان لەلایەن حکومەتەوە لەسەریان کەڵەکە بووە.
وتیشی، “ئەگەر ئەو داشكاندنە بكرێت، هەم سوودی بۆ حكومەت دەبێت و هەم بۆ هاووڵاتیان”.
دوێنێ وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا داشكاندنی قەرزی پارەی ئاوی سەر هاووڵاتیان بكرێت بەڕێژەی 15% بۆ ماوەی یەك مانگ.