وەزارەتی کار و كاروباری کۆمەڵاتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕە پارەیەك بەو سەرۆك خێزانانە دەدرێت، کە منداڵەکانیان لە خوێندنگەن و ئەو بڕەش لە پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیر کراوە.
ئەحمەد خەڵەف، سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، لە پڕۆژە یاسای بودجە بڕگەیەك زیادکراوە بە جۆرێکە هەر خێزانێک، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ناوی تۆمارکراوە و منداڵی هەبێت و لە خوێندنگە بێت بڕی 30 هەزار دیناری مانگانە پێ دەدرێت.
دەشڵێت: “بەپێی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی و نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی ئەو کەسانەی، کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە نزیکەی 600 هەزار خێزانن.
سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “بڕی 750 ملیار دینار بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی تا کۆتایی ئەمساڵ تەرخان کراوە بەپێی یاسای بودجەی 2023ی فیدڕاڵی”.