ڕیاڵ مەدرید پشتیوانی لە ڤاڵێردەی دەكات و خۆی بۆ سبەینێ‌ ئامادە دەكات



یانەی ڕیال مەدرید خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چێڵسی ئامادە دەكات كە سبەینێ‌ سێ شەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی شەممەی ڕابردوو لە خولی ئیسپانیادا بە ئەنجامی 2-3 بە ڤیاریاڵ دۆڕا.

سەرچاوەكانی یانە شاهانەكە بڵاویانكردەوە”كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر و یاریزانەكانی یانەكە پشتوانی لە فێدریكۆ ڤالڤێردی یاریزانی ئۆرۆگوایی دەكەن، دوای ئەوەی هێرشی كردە سەر ئەلێكس باینا یاریزانی ڤیاڕیاڵ، بەو هۆیەی وتبووی لەكاتی یارییەكەدا سووكایەتی پێكردووە”.

پشتیوانییەكەی ڕیال مەدرید بۆ ڤاڵڤێردی لەو پێناوەدایە، تا لەم قۆناغە گرنگەی ئەم وەرزەدا بەهیچ شتێك نیگەران نەبێت و هیچ سەرقاڵی نەكات.

 

ئاسایشی هەرێم باندێكی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیر دەكات
پێت ئاسایشی هەرێم باندێكی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیر دەكات
لە سعودیە داوای دامەزراندنی مەزهەبێكی نوێ‌ دەكرێت
دوات لە سعودیە داوای دامەزراندنی مەزهەبێكی نوێ‌ دەكرێت
پەیوەنیدر