كەشناسی هەرێم هۆشدارییەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایدەگەیەنێت، ئاستی بارانی پێشبینیكراو بەهۆی شەپۆلی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست لە سەرجەمی ناوچەكان لە ماوەی كاریگەری شەپۆلەكە لە سەرووی 60 ملم دەبێت و لە هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەت بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداریەكی بەپەلە لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 11-4-2023 شەپۆلی باران بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، شەپۆلەكە دەبێتە هۆی زیادبوونی خێرایی با لە كاتی باران بارین هەندێ كات لەكاتی باران بارین خێرایی با زیاد دەكات بۆ سەرووی 40 كم لە كاتژمێرێكدا ئەگەری هەورە تریشقەش لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و هەروەها نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (8-10) پلەی سیلیزی و ڕۆژی پێنج شەممە، ئەم نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر دەبێت لە ئەنجام ئەگەری تەزرە بارینیش دەبێت.

دەقی هۆشدارییەكەی كەشناسی هەرێم:

بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی دەردەكەوێت لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەم ڕێكەوتی 11-4-2023 شەپۆڵی باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات .
كە لە ئەنجامی درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست هەرێمی كوردستان بە كەشێكی ناسەقامگیر تێدەپەڕێت شەپۆڵێكی باران بارینی بەهێز تەواوی ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە .
ئەو گۆڕانكاریانەی كە لە كەشی ناوچەكەمان دروست دەبێت لە ماوەی هاتنی ئەم شەپۆڵە بریتین لە :
یەكەم: باران بارین و دەسپێكی باران لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەم دەست پێدەكات بە گشتی لەشەودا باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لە رۆژی چوارشەم شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانی بەردەوام و بەهێز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە سەرجەمی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ,ئێوارەی رۆژی چوارشەم باران بارین هەر بەردەوامی دەبێت و كاریگەری ئەو شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژی پێنج شەم وشەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان لەسەر شێوازی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .كاریگەری ئەم شەپۆڵە تا رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت بە لاوازی تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە .
دووەم: زیاد بوونی خێرای با لە كاتی باران بارین هەندێ كات لەكاتی باران بارین خێرای با زیاد دەكات بۆ سەرووی 40 كم لە كاتژمێرێكدا ئەگەری هەورە تریشقەش لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با .
سێ یەم: نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (8-10) پلەی سیلیزی وە رۆژی پێنج شەم ئەم نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر دەبێت لە ئەنجام ئەگەری تەزرە بارینیش دەبێت .
تێبینی :
1- ئاستی بارانی پێشبینیكراو لە سەرجەمی ناوچەكان لە ماوەی كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە سەرووی 60 ملم دەبێت لە هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەت بەشی رۆژهەڵاتی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم .
2- ئەگەری گۆڕانكاری هەیە دروست بێت لە كەشی ناوچەكەمان جا ئەم گۆڕانكاریەش یان بەكەم بوونەوەی باران بارین دەبێت یان زیاد بوونی باران لەسەر ناوچەیەكی دیاریكراو .
راپۆرتی بەشی پێشبینی و داتا سەنتەر
10-4-2023

درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەنزیك دهۆك كەوتەخوارەوە
پێشت درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەنزیك دهۆك كەوتەخوارەوە
چاڤی هێرناندیز: لاپەڕەی دۆڕاندنەكەی ڕیال مەدریدمان تێپەڕاند
دواتر چاڤی هێرناندیز: لاپەڕەی دۆڕاندنەكەی ڕیال مەدریدمان تێپەڕاند
پەیوەندیدار