نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی كەلار- خانەقین دوو كەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار- خانەقین و لە نزیك گوندی شێرەوەن بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆكس و شۆفرلێت HHR) دووكەس برینداربوون كە هەردووكیان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكانن”.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت”ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت HHR بە ئاراستەی كەلار هاتووە و پێكیانداداوە”.
وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی پێكردووە”دوای گەیاندنی بریندارەكان بە نەخۆشخانە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێكردووە”.