پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد، لەبارەی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندوەتە كونسوڵ و باڵوێزخانەی توركیا.
ئەمڕۆ شاندێكی پەڕلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانە، گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ شاندەكەی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سلێمانی شارێكی ئارامە و فڕۆكەخانەكەشی ئارامترین شوێنە، كار بۆ ئەوە دەكەین جارێكی دیكە ئەو ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە.
دەشڵیت، هەرچەندە هیچ دەوڵەتێك بە فەڕمی بەرپرسیاریەتی لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە، بەڵام ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندوەتە كونسوڵ و باڵوێزخانەی توركیا.