نرخی دۆلار لە نرخی فەڕمی بانكی ناوەندی عێراق نزیك دەبێتەوە كە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینارە.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباح-ی نیچمەفەڕمی عێراقی ڕاگەیاند “نرخی دۆلار لە نرخی فەڕمی بانكی ناوەندی عێراق نزیك دەبێتەوە كە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینارە، ئەوەش بەهۆی كۆمەڵێك كارئاسانییەوە كە كراون”.
دەشڵێت “بانكی ناوەندی عێراق لە سیاسەتی نەختینەدا سەركەوتوو بووە و توانیویەتی دراوی بیانی پێویست دابین بكات”.
ڕاشیگەیاند “ئاسانكاری لە گواستنەوەی دۆلار لەڕێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بەپێی ڕێنماییە نێودەوڵەتی و بازرگانییەكان كراوە و بانكەكان خۆیان لەگەڵ سیستمەكەدا گوونجاندووە”.
ئەمڕۆ دۆلار بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دابەزی، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار گەیشتە 142 هەزار دینار.