خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشور ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشور ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانی پێشكەشكردنی داواكاریش بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانبەران و مامۆستایانی ئاگاداردەكاتەوە كە وڵاتی كۆریای باشور لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێكۆلینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی كۆریای باشور (KDI School) زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە بوارەكانی (سیاساتی گشتی, سیاساتی پەرپێدان و بەڕێوەبردنی گشتی) لە زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشور تەرخانكردوە.

وەزارەتەكە دەڵێت، هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە بكەن:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions/

ماستەر:

• پێشكەشكار پێویستە فەرمانبەر یان مامۆستا بێت.
• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە ٦٥% كەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
• داواكار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت.)

نرخی دۆلار زۆرتر دادەبەزێت
پێت نرخی دۆلار زۆرتر دادەبەزێت
شارەوانی سلێمانی: بۆ لافاو ئامادەین
دوات شارەوانی سلێمانی: بۆ لافاو ئامادەین
پەیوەنیدر