بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی ١٥٪ ی قەرزی ئاو بۆ پاڵپشتی باری دارایی هاوڵاتیان بووە، دەشڵێت، “حەوت ملیار دینار لێخۆشبوونی ئاو هەبووه”.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، بابەتی لێخۆشبوونی ١٥٪ ی قەرزی ئاو بۆ پاڵپشتی باری دارایی هاووڵاتیان بووە.
دەشڵێت، تا ئێستا ٣١٩ هەزار هاوبەش سوودیان لە لێخۆشبوونی پارەی ئاو بینیوە، ۷ ملیار دینار لێخۆشبوونی ئاو هەبووه.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد، لەماوەی دوو ساڵی لێخۆشبوونی پارەی ئاو و بەستنی پێوەری ئاو ملیۆنێك و ٨١ هەزار هاوبەشی ئاو هەبووە و ڕێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتووەتە ٨١٪.