سلێمانی حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاند



 

بەرگری شارستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت و چەند داوایەكیش لە هاووڵاتییان دەكات.

دوای ئەوەی هۆشداریی لەشەپۆلێكی بارانبارینی بەلێزمەو دروستبونی لافاو لەڕۆژانی 12و 13ی ئەم مانگەدا درا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، بەپشتبەستن بەو پێشبینییە زانستییەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی سلێمانی كە هۆشداریداوە لەبارەی شەپۆلێكی بارانبارینی بەلێزمەو بونی هەورە تریشقە لەڕۆژانی داهاتودا، سەرجەم تیمەكانیان لەئامادەباشی پێشوەختەدان بۆ هەر ڕوداوێكی نەخوازراو.

بەرگری شارستانی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بكەن:
1- پێوستە هەموو ماڵێك بۆری ئاوەڕۆی مورەجەعی دابنێت لەدەرەوەی ماڵی خۆی، تا لەكاتی پڕبونی مەنهۆڵی گەڕەكدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەكەی.

2- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێكی خانوەكەیان چاڵە لەئاستی جادەوە پێویستە حەوزێكی مەتر موكەعەب دروستبكات‌و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحبكردن دابنێت لەناویدا بەحەرەسی زیرەكەوە، هەركات ئاو هاتە ژورێ ئۆتۆماتیكی خۆی بكەوێتەكار نەهێڵێت ئاو گلبێتەوە.

3- پاكردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لەزیخ ‌و بەرد قوڕو پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەكان لەسەربان‌و حەوشە تاكو ئاو بەڕێژەیەكی زیاتر بڕوات.

4- پاككردنەوەی سەربان ‌و حەوشە لەگەڵاو عەلاگەو مەقابا تا لەكاتی بارانباریندا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ‌و گونجەكان.

5- ئەو ماڵانەی لەگەڕەكی لاوەكیدان ئاوی شەقامێكی سەرەكی دێتەوە سەری، پێویستە ڕێڕەوی ئاوەكە بگۆڕن بۆ جێگەیەكی گونجاوتر لەڕێگەی فەردە لم یان تاسەدانان بەكۆنكرێت ئاستی بەرزی‌و نزمی تاسەكە لەژێر چاودێریی یاساكانی هاتوچۆدا.

6- كوژانەوەی سەرچاوەی كارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا كۆبۆتەوەو ئەندامانی خێزانەكە قاچیان لەناویدایەو خەریكی دەرهێنانی ئاوەكەن، چونكە مەترسیدارترین ڕوداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاك‌و كارەبا بچێتەسەر ئاوەكە.

7- ئەو ماڵانەی ساڵانە دوچاری هاتنە ژورەوەی لافاو دەبن‌و هیچ ئامادە سازیەكیشیان لەم ڕێنماییانە نەكردوە بۆ خۆپاراستن، پێویستە كەلوپەلی كارەبای‌و بەنرخ ئاڵتون‌و پارە لەجێگەی نزمدا دانەنێن، تاكو ڕوداوەكەش ڕویدا زەرەروو زیان كەمتربێت.

8- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت‌و ماڵ‌و منداڵ‌و ئەندامانی خێزانت لەپێش هەموو شتێكەوەیە گەر هیچت پێنەكرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەكی سەلامەت.

ئێران مامەڵەكردن بە دۆلارەوە كەمدەكاتەوە
پێت ئێران مامەڵەكردن بە دۆلارەوە كەمدەكاتەوە
ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی سلێمانی هەڵوێستی تووند نیشان دەدات
دوات ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی سلێمانی هەڵوێستی تووند نیشان دەدات
پەیوەنیدر