ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی سلێمانی هەڵوێستی تووند نیشان دەدات



“هێرشەكە ئەمریكاییەكانی خستە مەترسییەوە و دەبێت هێرشبەران سزا بدرێن”

سیناتۆرێكی ئەمریكایی داوا دەكات لێكۆڵینەوەی گشتگیر لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بكرێت، چونكە ئەمریكاییەكانی خستووەتە مەترسییەوە.

كریس ڤان هۆلن، سیناتۆری ئەمریكایی لە تویتەر ڕایگەیاند “ئەو هێرشە مەترسی لەسەر ژیانی سەربازانی ئەمریكا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دروستكردووە”.

ئەو سیناتۆرە ئەمریكاییە، مەزڵووم كۆبانێی بەهاوپەیمانێكی گرنگی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا ناساندووە ‌و ڕاشیگەیاندووە، هێرشەكەی سلێمانی قەبوڵكراو نییە.

هاوكات داوای كردووە لێكۆڵینەوەی تەواو و گشتگیر بكرێت و دەبێت لێپرسینەوە لە ” بەرپرسیاران”ی ئەو هێرشەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بكرێت.

لای خۆیەوە فیلیپ ڤێنتورا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن بە ئاژانسی نۆڕس پرێس-ی ڕاگەیاند، پێنتاگۆن دژی هەر رێوشوێنێكە كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی هێزەكانی ئەمریكا بكات.

ناوبراو پشتیوانی واشنتنی بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دووپاتكردەوە، بۆ دڵنیابوون لە شكستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، ئەو كاروانەی بەئامانجگیرا ئەمریكاییەكانی تێدا بووە، بەڵام هیچ زیانێكیان پێنەگەیشتووە.

هەر لەبارەی هێرشەكەوە مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە بەئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە “لەگەڵ شاندێكی سەربازی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هێزێكی ئەمریكایی و دژەتیرۆری سلێمانی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بوون، كاتێك هێرشكراوەتەسەر فڕۆكەخانەكە.

ئاماژەی بەئەوەشكردووە “ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان لەگەڵ دەزگاكانی دژە تیرۆر لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، بە ئاگاداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، كە هەمیشە ئەنجامێكی باش بەدەستهاتووە لە بەرژەوەندی سەقامگیری “هەردوو لایەنی عێراق و سووریا”.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا سەركۆنەی دەستێوەردانەكانی توركیای كرد “ئامانج لێی دروستكردنی پشێوی و نائارامییە و هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا.”

 

 

سلێمانی حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاند
پێت سلێمانی حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاند
كەشناسی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسكە دەبێت
دوات كەشناسی هەرێم: تاوەباران و هەورە بروسكە دەبێت
پەیوەنیدر