بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێكی پەرلەمانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بگاتە شارەكە.
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، شاندەكەی پەرلەمانی عێراق لەلیژنەی ئاسایش و بەرگرییە بە سەرۆكایەتی حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەكە.
ئەو لیژنەیە ئامانج لەسەردانەكەی بۆ سلێمانی لێكۆڵینەوەیە لە ئەو هێرشەی رۆژی هەینی رابردوو كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
هاوكات شەممەی رابردوو شاندێكی دیكەی عێراق لە سەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی سەردانی سلێمانی كرد.
رۆژی هەینی رابردوو لە كاتی بوونی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات مەزڵووم كۆبانێ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هێرشی ئاسمانی كرایەسەر فڕۆكەخانەكە.