حاکم قادر: سەركۆنەی ھەر كارێكی تێكدەرانە دەكەین ببێتە ھۆی تێكچوونی باری ئارامی ھاووڵاتییانمان



‌حاکم قادر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ڕایگەیاند، “سەركۆنەی موشەكبارانكردنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ھەر كارێكی تێكدەرانەو دوژمنكارانە دەكەین بۆ سەر ھەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان، كـە ببێتە ھۆی تێكچوونی باری ئارامی ھاووڵاتییانمان”.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ‌حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، سەردانی كەنیسەكانی ماریوسفی کلدانی و مریه‌م العزراء كردو وو پیرۆزبایی جەژنی هەستانەوە “قیامە”ی لێکردن.

‏‎حاكم قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “به‌ درێژایی مێژوو ھەرێمی كوردستان و سلێمانی بە تایبەت شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و بۆچوونە جیاواز و ئاینه‌ جیاوازەكان بووە و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌، ھیچ كەس و لایەنێك ئەو مافەی نییە بیرو باوەڕی ئەوانی تر بسڕێتەوە، چونكە دەبێت لە پانتایی ئازادی رادەربڕیندا قەبارەی بیركردنەوەو پێكھاتەی ئەوان وەك مافێكی خۆیان ڕەچاو بكرێت.”

حاكم قادر جەختی کردەوە”كلدان و ئاشورییەكان ھاوبەشی ڕاستەقینەی دەستكەوتەكانی ھەرێم كوردستانن و مافی خۆیانە بەشداربن لە دەسەڵات و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان ھەبێت.”

‌حاکم قادر وتیشی:”سەركۆنەی موشەك بارانكردنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ھەر كارێكی تێكدەرانەو دوژمنكارانە دەكەین بۆسەر ھەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان، كە ببێتە ھۆی تێكچوونی باری ئارامی ھاوڵاتیانمان، پێویست بوو وەك یەكێتی و پارتی لە بری هێرش بۆسەر یەکتر، بیرمان لە وەلانانی ناكۆكییەكانمان بکردایەتەوەو بە گیانێكی نەتەوەی و ستراتیژێكی نیشتیمانیانە بەرامبەر نەیارەكانمان بوەستاینایەتەوە کە هەموو هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تا هەرێمی کوردستان لە قاڵب بدەن و لە ئایندەدا هەر نەیهڵێن.”

لەبارەی ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتییەوە حاكم قادر دووپاتیكردەووە، “پێویستە بۆ چارەسەركردنی كێشەو ناكۆكییەكانی نێوانمان ڕێگەی دانیشتن و گفتوگۆو دیالۆگ بگرینەبەر نەك كاروكاردانەوەمان ھەبێت بەرامبەر بە یەكتر، چونكە بە درێژە كێشانی ناكۆكیەكانمان لە كۆتایدا تەنھا گەلی كوردستان زەرەرمەندی یەكەم دەبێت.”

May be an image of 3 peopleMay be an image of 8 peopleMay be an image of 4 peopleMay be an image of 3 peopleMay be an image of 2 people

ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت
وردەکاری ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بڵاوکرایەوە
دوات وردەکاری ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بڵاوکرایەوە
پەیوەنیدر