وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە سبەینێ دووشەممە، ١٠-٤-٢٠٢٣، مووجەی وەزارەتەکانی (ناوخۆ، دارایی و ئابور، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت).
وەزارەتی دارایی و ئابوری رۆژی ٦-٤-٢٠٢٣، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی فەرمانبەران و مووچەخۆران کردووە و رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەموو ٢٥ی مانگێک مووجە دابەشدەکەن.