زانایانی چین سەرچاوەیەکی نوێی ئاویان لەسەر مانگ دۆزیەوە



زانایان لە چین بۆیان دەرکەوتووە، کە ڕووی مانگ سەرچاوەیەکی نوێی ئاوی تێدایە، کە لە دانەوێڵەی شووشەی وردبیندایە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە ڕۆژێک بێت یارمەتی کەشتیوانانی داهاتوو بدات بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە و هەوای هەناسەدان و تەنانەت سووتەمەنی موشەکیش.

بەپێی توێژینەوەیەک، كە لە گۆڤاری زانستی (ناتشر جیوساینس) بڵاوكراوەتەوە، دۆزینەوەی ئاو لە ئەنجامی گەشتی ڕۆڤەری چینی هاتووە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دوو هەفتەی لەسەر ڕووی مانگ ماوتەوە، پشکنەری Chang’e 5 چەند پێیەکی کونکردووە بۆ ناو ڕووی مانگ و بە نزیکەی ٣.٧ پاوند ماددە گەڕاوەتەوە، لەنێویاندا دەنکۆڵەی شووشەیی،

بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕووی مانگ بە دانەوێڵەی بچووکی گۆشەیی شووشەی سیلیکات داپۆشراوە، کە قەبارەکەی لە چەند دەیان مایکرۆمەترێکەوە دەست پێدەکات تا چەند ملیمەترێک. بەشێک لە دەنکۆڵە شووشەییەکان لە کاتی بەریەککەوتنی ئەستێرە بچووکەکان لەگەڵ مانگدا دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان دەرئەنجامی چالاکیی گڕکانە کۆنەکانن لەسەر ڕووی مانگ، کە هەردووکیان ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر ڕوویانداوە.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بڵاویکردۆتەوە، لە تاقیگەکەیان لە پەکین، زانایانی دامەزراوە چینییەکان بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تایبەت کە پێی دەوترێت سپێکترۆمێتری بارستەیی ئایۆنی لاوەکی، کە ڕووکارە ڕەقەکان بە تیشکێکی ئایۆن شیکاری دەکات، پشکنینیان بۆ مشتێک گۆی وردبینی کردووە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، هەرچەندە بڕی ئاو لە هەر دانەوێڵەیەکدا کەمە، بەڵام لەسەر مانگ بڕێکی زۆر دەنکۆڵە هەیە، کە بە مەزەندەکردنی 270 تریلیۆن کیلۆ ئاو بەسە، کە یەکسانە بە 71 ترلیۆن گاڵۆن.

هەر بەپێی ڕۆژنامە ئەمریكاییەكە، ئەو ئاوەی لەناو ئەو دەنکۆڵە بچووکە شووشەیەدا هەیە، تاکە سەرچاوەی ئاو نییە لەسەر ڕووی مانگ، بەو پێیەی ئاو لە جەمسەرەکانی باکوور و باشووری مانگیشدا دەبینرێت. ئەمە ئەو شوێنەیە، کە ئیدارەی نیشتمانی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان “ناسا” و چین پلانیان هەیە لە داهاتوودا بنکە لەسەر مانگ دابمەزرێنن.

سەیدسادق؛ تەزووی كارەباوە مێرمنداڵێك گیانی لەدەستدا
پێت سەیدسادق؛ تەزووی كارەباوە مێرمنداڵێك گیانی لەدەستدا
سلێمانی؛ ساردەمەنی و شیرینی لاوی داخست
دوات سلێمانی؛ ساردەمەنی و شیرینی لاوی داخست
پەیوەنیدر